بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ئەو تیرۆریستەی کە کراوەتە ئامانج، ناوی ناوی خالد ئەحمەد جبوری بوە و بەرپرسی پلاندانان بوە بۆ هێرشەکانی داعش لە ئەوروپا و پەرەپێدانی پەیکەری سەرکردایەتییەکەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە.
بەبێ ئەوەی وردەکاری شوێنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە ئاشکرابکات، باسی لەوەشکردوە، لەم هێرشەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەکوژراوە و بریندار نەبووە.
لەلای خۆیەوە، مایکل ئیریک کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە، "هەرچەندە داعش لاوازكراوە، بەڵام هەڕەشەی لەناوچەكەدا ماوە".
باسی لەوەشکردوە، "داعش هێشتا لەتوانایدایە لەناوچەکە ئۆپەراسیۆن بکات و ویستی ئەوەی هەیە هێرشەکانی لەدەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەنجامبدات، بەڵام کوژرانی خالید عاید ئەحمەد جبوری بەشێوەیەکی کاتی توانای داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشی دەرەکی پەکدەخات".
ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبین لەروبەڕوبونەوەی تیرۆر.
Your Comment